به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕه‌واندز له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له سنووری قه‌زای ڕه‌واندز چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن تۆماركراوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی لێكۆڵینه‌وه و چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوشاری سۆران توانرا ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین.
ڕاشیگه‌یاندووه: پاش زانینی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌واندز فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: دواتر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شه‌قلاوه له ڕێكه‌وتى 10/11/2020 توانیمان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ین و ده‌ستیش بگرین به‌سه‌ر ئه‌و كهلو په‌لانه‌ی كه دزرابوون و دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش تۆمه‌تبار "ن،ئ،ع" له دایكبووی 1985 كه دانیشتووی قه‌زای شه‌قلاوه‌یه دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا و په‌ڕاوی لێكۆڵینهوهشى له دادگای ڕه‌واندز بۆ كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕه‌واندز
12/11/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.