لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٤٩٣ تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمهش كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٧ ھەزار و ٤٥٨ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٤٣ ھەزار و ٣٢٢ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووهتە دە ملیۆن ٧١٦ ھەزار و ٥٥٤ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٤٩٣ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٧ ھەزار و ٤٥٨ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ٦٥١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٦٢ ملیۆنى تێپەڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.