سوپای عێراق، ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی له به‌شی چه‌پی شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه پشت به‌و زانیارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن ھاووڵاتییانه‌وه سه‌باره‌ت به بوونی تیرۆریستێكی داعش له به‌شی چه‌پی مووسڵ پێشكه‌ش به ھه‌واڵگریی دژه تیرۆركرابوو، ھێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌نجامدا.
لیوا یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، تیرۆریستێكی داعش له به‌شی چه‌پی شاری مووسڵ ده‌ستگیركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.