سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن پۆستی گه‌وره كارمه‌ندانی كۆشكی سپی سپارد به رۆن كلاین كه ساڵانێكی زۆره به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن تیمی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ جۆ بایدن بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆن كلاین كه ساڵانێكی زۆره له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كار ده‌كات له هه‌مان كاتدا ده‌بێته راوێژكاری باڵای جۆ بایدن.
سه‌باره‌ت به رۆن كلاین، جۆ بایدن رایگه‌یاند ''رۆن بۆ من زۆر به به‌هایه كه ساڵانێكی زۆر كارم له‌گه‌ڵ كردووه. له ٢٠٠٩دا به‌یه‌كه‌وه ئابووریی ئه‌مریكامان رزگاركرد كه یه‌كێك بوو له خراپترین قه‌یرانه‌كانی مێژوومان. له ٢٠١٤دا سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر بارێكی له‌ناكاوی ترسناكی ته‌ندروستی گشتیی‌دا. له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان له ساتی قه‌یرانێكی وه‌هادا دووباره یه‌كده‌گرێت، رۆن لایه‌نگرێكی سیاسیی گونجاوه كه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێم بۆ پۆستی گه‌وره كارمه‌ندانی كۆشكی سپی و توانا و ئه‌زموونی زۆری هه‌یه له‌باره‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا''.
لای خۆیه‌وه، رۆن كلاین له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ''خزمه‌تكردنی بایدن كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردراوه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من و شانازی ده‌كه‌م به‌و متمانه‌یه‌ی به منی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.