ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له سنووری شارۆچكه‌ی خورماتوو سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق رووبه‌ڕووی هێزێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له گوندی بستاملی رۆژئاوای قه‌زای خورماتوو سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین، ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعشیان بینیوه كه له ناوچه‌ی زه‌رگه له سنووری خورماتووه‌وه به‌ره‌و ناحیه‌ی عوزێم سه‌ربه پارێزگای دیاله ده‌چوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگه‌یاند، هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌یان له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كردووه و رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌نێوانیاندا روویداوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، چه‌كداره‌كانی داعش رووبه‌ڕووی ھێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ته‌وه و دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه، چه‌كداره‌كان به‌ره‌و شوێنی نادیار ھه‌ڵاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.