دوای ڕەزامەندی وەرگرتن لەلایەن وەزارەتی كارەبای حكوومهتی هەرێم سێ پڕۆژەی كارەبای نوێ لە سنووری شارۆچكەی سۆران لەقۆناغی جێبەجێ كردن دایە و بەمەش گرفتی كارەبا چارەسەر دەكات.
فەیسەڵ حسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران ڕاگەیاند: کارکردن لە سێ پڕۆژەی گرینگی بواری کارەبا بەردەوامە کە پێک دێن لە فراوانکردنی ھێڵی سهد و سی و دوو کەی ڤی و ڕاکێشانی ھڵێکی نوێ و گۆڕینی تەلەکانی نێوان شەقڵاوە و خەلیفان بۆ سۆران. ئەم پرۆژانە بە گوژمەی حهوت ملیۆن دۆلار لە قۆناغی جێبەجێکردندان و پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا تەواو بکرێن.
فەیسەڵ حێسن ئەوەیشی خستە ڕوو: ئێستا کاری پڕۆژەکان بە شێوەیەکی خێرا جێبەجێ دەکرێت و ھەوڵ دەدرێت پێش کۆتاییھاتنی وادەکەی خۆیان تەواو بکرێن کە بە تەواوبوونی ئەم سێ پڕۆژەیە تا ئاستێکی زۆر باش گرفتی کارەبای نیشتمانی بەتایبەتی لە وەرزی زستان بۆ سنووری ھەر چوار قەزاکانی سۆران و چۆمان و ڕواندز و مێرگەسۆر و ناحیەکانی دەوروبەریان چارەسەر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.