مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكدا سهرهخۆشی له خانهوادهی ساڵح مەحموود بارزانی دهكات رایگهیاند: خوالێخوشبوو تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و دێرین بوو، کەسایەتییەکی رۆشنبیر و مێژوونوس بوو.
بەڕێزان خانەوادەی ساڵح مەحموود بارزانی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (ساڵح مەحموود بارزانی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و کورپەروەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
خوالێخوشبوو (ساڵح مەحموود) جیالەوەی کە تێکۆشەر و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و دێرین بوو، کەسایەتییەکی رۆشنبیر و مێژوونوس و خاوەن ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی شۆڕش و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەشمان بوو.
ھیوادارین ھاوخەمی ھاوڕێ و ھەڤاڵانی لە خەم و ئازارتان کەمبکاتەوە و، لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.