چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه كاروانێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو سێ دیكه‌ش برینداربوون، له‌م باره‌یه‌وه‌ش كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆی لێكهوتهوه، كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانی كوردستانی توركیا هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئیدانه ده‌كه‌ن.
كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانی كوردستانی توركیا هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه واز له‌و كرده‌وانه‌ی بێنێت و رێز له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له شاری ئامه‌د، كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تمه‌دار، نووسه‌ر، مامۆستا، پارێزه‌ر و هاووڵاتییانی سڤیل باسیان له هێرشی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه وه‌ك كورد له كوردستانی توركیا ئه‌و هێرشه ئیدانه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، داگیركه‌رانی كوردستان له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد نیگه‌رانن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یانه‌وێ په‌كه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان و لێدان له ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد به‌كار بێنن.
كه‌سایه‌تی و رۆشنبیرانی كوردستانی توركیا، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی نه‌یار كار بۆ دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، په‌كه‌كه شه‌ری له هه‌رێمی كوردستان نییه، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه با له‌م وڵاته داوای مافی خۆی بكات.
شایه‌نی باشه له رۆژانی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه كاروانێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ئه‌نجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو سێ دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له هه‌فته‌ی رابردووش چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان ته‌قانده‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.