ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د،سه‌رۆكی سوریا ،گه‌یشتۆته دیمه‌شق.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی به‌غدا ئه‌لیۆم-ی راگه‌یاندووه،فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د،سه‌رۆكی سوریا ،گه‌یشتۆته دیمه‌شق.
شایانی باسه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌مانگی ئابی رابردوو سه‌ردانی دیمه‌شقی كردوو له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌و نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیی راده‌ستی سه‌رۆكی سووریا كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.