وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ مامۆستایان بۆ ساڵى داهاتو ڕاگهیاند
لهراگهیاندراوهكهى خوێندنى باڵادا هاتووه: حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (٢٠٢١) لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی مامۆستایان، بەرنامەی فول برایت بۆ مامۆستایان لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە لە بواری (Public Health) ڕادەگەیەنێت
خوێندنى باڵا ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات كه بۆ ئەم مەبەستە داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە زانکۆکانى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
1.هاوڵاتی و دانیشتوی عێراق بێت.
2.ئاستی زمانی ئینگلیزی لە نوسین و ئاخاوتن بەرز بێت.
3.پێویستە بەشێوەی بەردەوام مامۆستای زانکۆ بێت، ئەگەر خاوەن ماستەر بێت، ئەوا دەبێت لایەنی کەم سێ ساڵ خزمەتی لە بواری وانە وتنەوە هەبێت، ئەگەر خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا بێت، نابێت لە هەشت ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت.
4.پێویستە پابەند بێت بەوانە وتنەوەو خولیای بەهێزکردنی شارەزایی و لێزانینی لە وانە وتنەوەو سەرکردەیی (Leadership) هەبێت.
5. نابێت پێشتر داواکاری بۆ کارتی سەوز (U.S. Green Card) یا پەنابەریەتی (Asylum Status) پێشکەش کردبێت.
6.داواکار نابێت خاوەن دو ڕەگەزنامە (ئەمریکی و عێراقی) بێت.
7.داواکار دەبێت توانای سەفەرکردن و مانەوەی هەبێت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی مانگی (٦-٩/٢٠٢١).
لهكۆتاییدا وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستی ههرێمی كوردستان رایگهیاندووه كهتەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت.
بۆ زیاتر زانیاری وردەکاری، سەیری بروشەری هاوپێچ بکەن بهم ناونیشانه:
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.