دەزگای لوتکە رایدهگهێنێت کۆچبەرە كورده دەستگیرکراوەکانی میسر، دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ئهمرۆ چوارشهممه 11 ى 11 ى 2020 ، لهراگهیاندراوێكدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە بڕیاری ئازادکردن بۆ ئەو کۆچبەرانە دەرچووە، کە لە ماوەی چهند هەفتەی رابردودا لە وڵاتی میسر دەستگیرکرابوون.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران راشیگهیاندووه كه بەم زوانە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە لە بەروار و کاتی گەڕانەوەیان ئاگادار دەکاتەوە.
لهههفتهكانی پێشودا ژمارەیەک کۆچبەر ویستوویانە لە وڵاتی تورکیاوە بە ڕێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیر کران و چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەسبەسەرن.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.