به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌حرێن، خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه له ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی به‌حرێن بڵاویكرده‌وه، دیوانی شاھانه‌ی به‌حرێن رایگه‌یاندووه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیران خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه له نه‌خۆشخانه‌ی مایۆ كلینیك له ئه‌مریكا كۆچی دوایی كردووه.
دیوانی شاھانه‌ی به‌حرێن ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه دوای ھێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه بۆ به‌حرێن له رێوره‌سمێكدا، به‌خاك ده‌سپێردرێت.
راشیگه‌یاندووه كه بۆ كۆچی دوایی خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه، بڕیاردراوه له سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له سه‌رتاسه‌ری به‌حرێن ماته‌مینی گشتیی بێت.
خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه له ساڵی ١٩٧١وه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌حرێن بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.