سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: كاری سه‌ره‌كی لیژنه‌كان پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه و ده‌شڵێت: رێكاره‌كانی خۆپارێزی بوه‌ته مه‌رجی سه‌ره‌كی كاركردن له‌شوێنه‌كان و سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و نوێنه‌ری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: كاری له‌پێشینه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیانه، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی لیژنه‌كان ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ورد و به‌رفراوان چاودێری بازاڕ و هه‌مو ئه‌و شوێنانه بكه‌ن خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
وتیشی: له ئێستادا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پایه‌ند بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی كراوه‌ته مه‌رجی سه‌ره‌كی كاركردن و پێویسته سه‌رجه‌م شوێنه‌كان و ئه‌و كارمه‌ندانه‌شی كارییان تیادا ده‌كه‌ن پایه‌ندبن به جێبه‌جێ كردنیه‌وه، به‌ستی ده‌مامك، به‌كارهێنانی ماده‌كانی خاوێنكردنه‌وه (معقم) له شوێنه‌كاندا و رێگری كردن له‌و كه‌سانه‌ی هاتوچۆی شوێنه‌كه ده‌كه‌ن له‌حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بون.
رونیكرده‌وه: لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان داوه به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌كاتی بینینی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی، شوێنه‌كان ده‌ستبه‌جێ دابخرێت و خاوهكهشی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكرێته‌وه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و پاراستنی خۆمان و كه‌سوكارو و خۆشه‌ویستانمان، با هه‌مومان پێكه‌وه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بین و رێگری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.