سهرۆك مهسعود بارزانی به هۆی كۆچی دوایی ساڵح مهحموود پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕ و خواناس و مێژووناسی لێهاتوو، كه هاوكات پوورزای سهرۆك بارزانییه، پرسهنامهیهكی بڵاوكردهوه:
دهقی پرسهنامهكه:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو پوورزام ساڵح مەحموود بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە. خوالێخۆشبوو ساڵح پێشمەرگەیەكی دێرین و خەباتگێڕ و لە هەمانكاتدا كەسێكی خواناس و مێژووناسێكی لێهاتوو بوو.
تەمەننای شیفا بۆ هەموو نەخۆشەكان دەخوازین و داواكارین خوای گەورە لە مردووی هەموو لایەك خۆش بێ. لەبەر سەلامەتیی خەڵك پرسە دانانرێت.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
11ـی تشرینی دووەمی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.