نوێكراوه‌ته‌وه ..
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له ئورفا كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری شاری سلێمانی هه‌ڵگرتبوو، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ٢٩ی دیكه‌ش برینداربوون .
به‌پێی زانیارییه‌كان ، پاسێك كه هه‌ڵگری تابلۆی عێراق -سلێمانی بووه له ناوچه‌ی ته‌رزی كاتێك به‌ره‌و ئورفا چووه وه‌رگه‌ڕاوه.
له رووداوه‌كه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ٢٩ی دیكه‌ش برینداربوون و دواترله‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاریی به‌په‌له‌وه برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه سه‌رنشینانی پاسه‌كه له شاری سلێمانی-یه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له رێگادابوون به‌ره‌و شاری سامسون له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.