له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له ئورفا كه ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری سلێمانی هه‌ڵگرتبوو، ٢٩ كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، پاسێك كه هه‌ڵگری تابلۆی عێراق- سلێمانی بووه له ناوچه‌ی ته‌رزی كاتێك به‌ره‌و ئورفا چووه وه‌رگه‌ڕاوه.
له رووداوه‌كه‌دا، ٢٩ گه‌شتیاری سلێمانی برینداربوون كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاریی به‌په‌له‌وه گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه برینی دوو كه‌س له برینداره‌كان سه‌خته.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه سه‌رنشینانی پاسه‌كه له شاری سلێمانی-یه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له رێگادابوون به‌ره‌و شاری سامسون له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.