ستی تاووتوێكردنى چه‌ند پرسێك و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند نوسراوێك لیژنه‌ی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
لهراگهیاندراوێكدا لیژنه‌ی پەروەردەو خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ده‌وامی زانكۆکان و كێشه‌ی قوتابیان، له‌وانه بابه‌تی پێنه‌دانی به‌شه ناوخۆییه‌كان به‌قوتابیانی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان له‌هه‌ندێك له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌كاتێكدا خوێندن له‌م ناوه‌ندانه‌دا ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاردرا چه‌ند لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی پێكبهێنرێت و سه‌ردانی به‌شێك له‌زانكۆكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بده‌ن.
راشیدهگهیهنن كه له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر كێشه‌ی هه‌ردوو زانكۆی ستراتفۆردو ئۆستاراڤا، دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانیان بڕیاردرا بانگهێشتی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و نوێنه‌رانی هه‌ردوو زانكۆكه بكرێت و له‌نزیكه‌وه به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتەکان پێشكه‌شی لیژنه‌كه بكرێن بۆئه‌وه‌ی بڕیارێكی دروست له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و زانكۆیانهو قوتابییه‌كانیان بدرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.