ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایدهگهێنێت گه‌نجێكی خه‌ڵكی قه‌زای ڕانیه له ڕووداوێكی دڵته‌زێن له شاری ساڵۆنیك-ی وڵاتی یۆنان به‌رووداوێكی دڵته‌زێن كوژراوه
ده‌زگاكه رایدهگهێنێت پاش ئەوەی لەلایەن خێزانی یونس عه‌لا ئه‌دین ئه‌حمه‌د هەواڵی وونبوونیمان پێگەیشت لە ( ١٥ / ٨ / ٢٠٢٠ ) بەداخەوە پاش بەدواداچوونەکانی دەزگا دەرکەوت کە ناوبراو بە ڕووداوێکی دڵتەزێن لە شاری ساڵۆنیک وڵاتی یۆنان کوژراوە.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه یونس خەڵکی ڕانیەیە لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا
راشیدهگهیهنن كه لەبارەی چۆنیەتی گیان لەدەستدانی چاوەڕوانی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.