مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد كه ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له جۆری F-35، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی چه‌كدار له جۆری MQ-9B، مووشه‌كی ئاسمان-ئاسمان و ئاسمان-زه‌مین، به به‌های ٢٣ ملیار و ٣٧٠ ملیۆن دۆلار به ئیمارات.
مایك پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه رێنمایی به وه‌زاره‌ت دا كه نیازی په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی ٥٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له جۆری F-35A Lightening II به به‌های ١٠ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ١٨ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له جۆری MQ-9B به به‌های دوو ملیار و ٩٧٠ ملیۆن دۆلار و مووشه‌كی ئاسمان-ئاسمان و ئاسمان-زه‌مین به به‌های ١٠ ملیار دۆلار به ئیمارات، به كۆنگریس رابگه‌ێنن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل، ده‌رفه‌تێكی مێژووییه بۆ گۆڕینی هاوسه‌نگی ستراتیجیی له ناوچه‌كه و گوتی: "نه‌یارانی ئه‌مریكا له پێش هه‌موویانه‌وه ئێران، هه‌وڵی راگرتنی ئاساییكردنه‌وه‌كه ده‌ده‌ن".
مایك پۆمپیۆ گوتیشی: "ئه‌م داواكاری فرۆشتنه، ئیمارات زۆر به توانا ده‌كات و ده‌یهێنێته خاڵی هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی ئه‌مریكا بۆ باڵاده‌ستی جۆریی ئیسرائیل".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.