سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له سنووری گوێڕ و مه‌خموور 10 تیرۆریستی داعش كوژران.
سیروان بارزانی، روونیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له ناوچه‌كانی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان حه‌شارداوه.
گوتیشی له دوو رۆژی رابردوودا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه بۆردومانی چڕی ئه‌و ناوچانه كراوه و ژماره‌یه‌ك تونێل و ئه‌شكه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه خاپوور كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.