شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێڕاق له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: 19 حه‌شارگه و تونێلی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له باكووری عێراق خاپووركران.
هه‌روه‌ها بڵاویكرده‌وه كه هێزێكی هاوبه‌شی سه‌ر به لیوای 2ی سه‌ر به فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و لیوای كۆماندۆى سه‌ر به پۆلیسی فیدڕاڵ ئۆپه‌راسیۆنێكیان له سنووری پاێزگای سه‌ڵاحه‌دین له چیای مه‌كحول ئه‌نجامدا له ئه‌نجامیشدا توانرا 4 تونێل و 15 حه‌شارگه‌ی تیرۆرستانی داعش خاپوور بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 27 بۆمبی چێنراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.