ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو لە كاتی راگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەمریكادا، دەیباتەوە.
ترەمپ ئەمڕۆ لە ڕێگەی تویتەكەیەوە نووسینێكی جیاواز و گەشبینانەی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا هەڵبژاردنەكە دەباتەوە، بەڵام لەو كاتەدا كە ئەنجامی فەرمی رادەگەیەندرێت و ئەویش هەفتەی داهاتوو دەبێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە هەموو لێكدانەوەی دەنگەكانی كۆتاییان هاتووە و جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بە جیاوازییەكی گەورە لە پێش دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكانەوەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.