راید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند کەسێکیان بە ناوی (ص.ع.ا) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و حەڕبەیەک و چەقۆیەک و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیرا، دانی نا بە تاوانەکەیدا
راید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت كه تۆمه‌تبار بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان ڕاگیرا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.