به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ھه‌واڵگرییدا، چوار تیرۆریستی داعش له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی و فه‌وجی یه‌كی لیوای كۆماندۆ له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سامه‌ڕا له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، چوار تیرۆریستیان له ناوچه‌ی موعته‌سه‌م سه‌ربه قه‌زای سامه‌ڕا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ستگیركردووه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و چوار تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.