یانه‌ی تۆتنهام به‌نیازه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گاریس بێیلی وێڵزی له ڕیزه‌كانی بهێڵێته‌وه‌و گرێبه‌سته‌كه‌شی له خواستنه‌وه بكاته هه‌میشه‌یی
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرای كرد كه خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری تۆتنهام خۆشحاڵه به‌و ئاسته‌ی كه یاریزانه‌كه له یاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیپه‌كه‌ی پێشكه‌شی كردووه بۆیه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتووش له تیپه‌كه‌ی بمێنێته‌وه
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئیداره‌ی تۆتنهام به‌نیازه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا گرێبه‌ستێكی هه‌میشه‌یی به بڕی پازده ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بێیل واژووبكات
جێگای باسه بێیلی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بارودۆخی له‌گه‌ڵ ڕیال مهدریدو زێنه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی باش نه‌بوو، بۆیه له هاوینی ڕابردوو ڕیزی یانه‌ی شاهانه‌ی جێهێشت و به شێوازی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به تۆتنهام كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.