زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تى پلان دانانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند كهلهكۆبوونهوهى رۆژی دووشه‌ممه لە کۆبوونەوەیەکدا سیستمێکی ئەلیکترۆنیمان پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد کە تایبەت بوو بە دانانی سیستمی خانەنشینی.
زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تى پلان دانانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند كه لەسەر بنەمای کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پلاندانان لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی خۆماڵییەوە سەرپەرشتی دروستکردنی ئەم سیستمەی کردووە و ئەمڕۆ پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئابووری و چەند بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو.
زاگرۆس فه‌تاح بریكاری وه‌زاره‌تى پلان دانانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان وتیشی بە دانانی ئەم سیستمە تەواوی کاروباری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی بە ئەلیکترۆنی دەکرێت و دۆسیەی تەواوی خانەنشینان داخڵی ئەم سیستمە دەکرێت، بە ئاسانیش سیستمەکە ڕێگر دەبێت لە هەبوونی ناو و مووچەی دووبارە لە نێو خانەنشیناندا. دیزاینی سیستمەکە تەواو بووە و پرۆگرام کراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە کاری پێدەکرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.