فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار، ده‌ستپیكردنی قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (لهبهیك یا ره‌سول ئه‌ڵڵا)، به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ١٤ میحوه‌ری رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار راگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار، قاسم موسڵح رایگه‌یاندووه: "له‌سه‌ر فه‌رمانی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق و فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی (لهبهیك یا ره‌سول ئه‌ڵڵا)، به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ١٤ میحوه‌ری رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێكراوه".
قاسم موسڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، ھێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره له‌گه‌ڵ لیواكانی ١٣، ١٧، ١٨ و ١٩ی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی ھۆزه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌شكردووه كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ١٤ میحوه‌ره‌وه به ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كانی رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.