وه‌زاره‌تى پێچشمهرگهی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ژەنەڕاڵ تایکەرت فه‌رمانده‌ی باڵای سەربازی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا له‌عێراق بە ئامادەبوونی كۆڵۆنێڵ جۆلیات بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنی عێراق لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە، هاوكاری و پێداویستی خوێندنی بەسەر قوتابیانی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش كرد.
راشیدهگهیهنن كه ئه‌و هاوكارییه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی نێوان ئهمریكاو هه‌رێمی كوردستاندایه و له‌لایه‌ن رێكخراوی (سپێرت ئۆف ئەمریكا)ی ناحكومی ئامادەكراوە، ئەو دیاریانە بووە مایەی خۆشحاڵی قوتابیان بەپەرۆژە لەگەڵ ژەنەڕاڵ تایکەرت گفتوگۆیان کرد‌و خۆشەویستی و هەماهەنگی نێوان خەڵکی کوردستان و سوپای ئەمریکا دوپاتکرایەوە .
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوو ئەو پێداویستیانە بە سەر ژمارەیەك قوتابخانەی دیكه‌ی دەوروبەری پارێزگای هەولێر دابەش بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.