سایتی MedRxiv تایبەت بە خزمەتگوزاری تەندروستی بڵاویكردەوە كۆمەڵێك زانای ئەمریكی لە لێكۆڵینەوەكدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەئاسانی لەناو دەم گەشەدەكات و زیاد دەكات.
بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە دەركەوتووە بۆشایی ناو دەم بەتایبەت لیكەڕژێنەكان و زمان و لەوزەتێنەكان باشترین جێگایە بۆ دەركەوتنی مۆڵگەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڤایرۆسی سارس و دواتر بڵاوبوونەوەی لەو شوێنەوە.
زانایان رێنوێنیان دا بۆ پێویستی بەستنی دەمامك بەهۆی ئەوەی چالاكترین ڕێگاچارەیە بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ كەسانی دیكە.
ئەوە یەكەم لێكۆڵینەوەیە دەكرێت لەسەر زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەم و سەرجەم لێكۆڵینەوەكانی پێشتر گرنگی داوە بە دەركەوتنی ڤایرۆسەكە لە لووت و سییەكان.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.