میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆران رایگه‌یاند قادری حاجی عه‌لی كۆچی دوایی كرد
میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆران رایدهگهێنێت كه قادری حاجی عه‌لی دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 10 ى 11 ى 2020 به‌م په‌تایه گیانی له‌ده‌ستدا
قادری حاجی عەلی یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڵام ماوه‌یه‌كه وازی لە بزووتنەوەکە هێناوە و پێشووتر لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی گۆڕان رایانگه‌یاندبوو لە ئەدای بزووتنەوەکەیان نیگەرانن.
قادری حاجی لە تەمەنی 65 ساڵیدا بەم نه‌خۆشیه گیانی له‌ده‌ستدا ، قادری حاجی عه‌لی لەدایکبووی شاری سلێمانی و لە خێزانێکی تێکۆشەری ئەو شارەیە، برای هونەرمەندی ناسراو حەمەجەزایەو خاوەنی چوار منداڵە.هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە جیولۆجی دا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.