گوتەبێژى حكوومەتى هەرێمى كوردستان جوتیار عادل رایدهگهێنێت دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى دیكەى لە شنگال ئەركى بەغدایە و هیچ پەیوەندییەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نییە.
جوتیار عادل رایگهیاندووه كه هەڵسەنگاندن بۆ رێككەوتنى ٩ى تشرینى یەكەمى نێوان هەولێر و بەغدا كە لەژێر چاودێرى نەتەوە یەكگرتووەكان واژوو كراوە و كۆتایى بە هەبوونى پەكەكە لە شنگال دەهێنێت كردووە.
جوتیار عادل ئاماژە بۆ ئهوهش دهكات كە هێشتا وادەى جێبەجێكردنى رێككەوتنەكە لەلایەن بەغداوە دیارینەكراوە و گوتى،رێككەوتنەكە جەخت لەوە دەكاتەوە كەدەبێت پەكەكە و سەرجەم هێزە پەیوەندیدارەكانى ناوچەكە جێبهێڵن.
گوتەبێژى حكوومەتى هەرێمى كوردستان دهشڵێت دوورخستنەوەى پەكەكە و هێزەكانى دیكەى لە شنگال ئەركى بەغدایە و هیچ پەیوەندییەكى بە حكوومەتى هەرێمەوە نییە.
جوتیار عادل، باسى لەوەش كردووه ئۆپەراسیۆنەكان و ئاسایشى ناوخۆیى شنگال لە كۆنترۆڵى بەشى شنگالى پۆلیسى فیدراڵى عێراق دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.