وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه پێگەى پرۆژەى دانانى وێستگەیەکى دابەشکردنى کارەباى گەڕۆک (مۆبایل) 132/11 کەى ڤی بەتواناى 25ئێم ڤی ئەى كهوته بواری جێ بهجێ كردنهوه
راشیدهگهیهنن كه پرۆژەکە لەسەر بودجەى %٨ى داهاتى کارەباو بە ڕەزامەندى بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى بودجەى پێویستى بۆتەرخانکراوەو ماوە جێبەجێکردنى پرۆژەکە (٤٠٠) ڕۆژە و بەتەواو بوونى پرۆژەکە بەشێکى زۆر لە کێشەکانى بارزۆرى فیدەرەکان و نزمى فۆڵتیە و سەرەمحویلە و فیدەرلە قەزاى چەمچەماڵ و ناحیەى شۆڕش, لەوەرزى سەرمادا چارەسەر دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.