سەرۆک وەزیرانى عێراق گەشبینە بەچارەسەرکردنى قەیرانى دارایى و رایگهیاند: هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكگەیشتن هەیە.
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە نووسینێکدا کە بەزمانى کوردى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوى کردوەتەوە، نوسیویەتى هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی، بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لە پلانی (وەرەقەی سپی) چارەسەرمان بۆ داناوە. خوازیاری هاوكاری پەرلەمانین بۆ تێپەڕاندنی رێوشوێنەكانی دەستپێكردنی خەرجكردنی مووچە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.