نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كاره تیرۆرستییه‌كه‌ى ڕەزوانییە سه‌ركۆنه ده‌كات كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه. هاوخەمى کەسوکاری قوربانیانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لایه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2020/11/9
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.