بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مستەفا كازمی كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەران بكەن.
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە یەكلاكردنەوەی ئەو قەرزەیە كە بۆ مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكوومەتی عێراق داوا كراوە و ڕەنگە ئەمڕۆ بگەن بە ئەنجامێك و رۆژی پێنجشەم لە ئەنجوومەن پەسەند بكرێت.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر بڕی ئەو قەرزە بۆ مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و حكوومەت ئێستە داوای نزیكەی سی و یهك ترلیۆن دینار دەكات، بەڵام ئێمە بەو بڕە پارەیە رازی نابین كە قەرز بكرێت.
هەوڵ دەدرێت لەسەر وەرگرتنی بڕێك پارە رێكبكەون و بەو مەرجەش یاسای قەرز پەسەند دەكرێت.بەهۆی تەنگژەی دارایی لە عێراق، ئێستە ناتوانرێ مووچە لە كاتی خۆیدا بدرێت و حكوومەتیش داوای قەرزی كردووە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەزامەندی بدات و دابەشكردنی مووچە ئاسایی ببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.