بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشه‌ممه 9 ى 11 ى 2020 ، ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بارانبارین دەست پێدەكاتەوە، لە كاتەكانی شەودا ئاستی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورەتریشقە دروست دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه راشیدهگهێنێت كه‌سبه‌ی سێشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.