ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهاندا گەیشتە، ٥٠ ملیۆن و ٧٣٩ هەزار و ٥١٦ کەس و، ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان له‌ده‌ستداوە گەیشتە، ملیۆنێک و ٢٦٢ هه‌زار و ١٤٧ كه‌س.
ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٥٠ ملیۆن و ٧٣٩ کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ٢٦٢ هه‌زار و ١٤٧ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٥٠ ملیۆن و ٧٣٩ هه‌زار و ٥١٦ كه‌س، ٣٥ ملیۆن و ٧٩٦ هەزار و ١٨٣ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و، ١٣ ملیۆن و ٦٨١ هەزار و ١٨٦ کەسیش لەئێستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٢٨٨ هه‌زار و ٤٨٠ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٢٤٣ هەزار و ٧٦٨ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.