بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دهستگیر كردنى 5 كهسی راگهیاند بهتۆمهتی بڕینهوهى داری سروشتی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدهگهێنێت بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك دەستیانکرد بە گەڕان و پشکنین لە سنوری گوندەکانی ( باراو ، سەرسوراو ، گۆخلان ، بادەڵان ، بەلەکاوی ، هۆبە سوتە ، سیرانە ) لە قەزای پێنجوێن، لە ئەنجامدا توانیان ( ٥ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی و خەڵوزکردن دەستگیر بکەن ، هاوکات دەستگیرا بەسەر زیاتر لە ( ٢٠٠ ) درای بڕاوە ، ( ٢ ) مشاری داربڕین ، ( ١٠ ) فەردە خەڵوز ، هەروەها ( ٨ ) کورەی خەڵوز تێکدران .
راشیدهگهێنێت كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.