بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 9 ى 11 ى 2020 ، لەشاریبەسرە دوای ئەوەی لە نێوان ژن و مێردێک دەبێتە کێشەو هەردوکیان داوا جیا بونەوە لە یەکتری دەکەن ئەم خێزانە کوڕێکی نۆ ساڵانەیان هەیە ، منداڵەکە بە دایک و باوکی دەڵێت ئەگەر ئێوە بە جدی جیا ببنەوە ئەوا خۆم دهکوژم،
دایکیشی دەڵێت هیچ مەجالی تێدا نەماوە بێجگە لە جیا بوونەوە!
کوڕەکەش دەمانچەی باوکی دێنێت و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنت
دوای تێپهڕ بوونی کاتژمێرێک دایک و باوکی منداڵەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ دەکرێتەوە
لە عێڕاق لەماوەی کەمتر لە مانگێک پتر لە 10 منداڵ بوونەتە قوربانی کێشەی نێوان دایک و باوک.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.