بەھۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن لیژنەھاوبەشەکان کارگەیەکی شیرینی دادەخات و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.
لەئەنجامی پشکنینە بەردەوامەکانی لیژنەی سێ-ی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەرکەوتوە کارگەی شیرینی ڕۆزی لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نەبووە.
شوان حەسەن سەرۆکی لیژنەی سێ-ی سەربە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: یەکێک لەو مەرجانەی کە ھەموو خاوەنکارێک مۆڵەتی کارکردنی پێدەدرێت، پابەندبونی شوێنی کارکردنەکەیەتی بە ھەریەک لە مەرجەکانی تەندروستی، ڤێرتێنەری، بەرگری شارستانی و لایەنە پەیوەندی دارەکانی تر کەمافی بەکاربەر دەپارێزن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی پێویست دەکرێنەوە.
وتیشی:لەکاتی سەردانی لیژنەکەدا دەرکەوتوە کارگەی شیرینی ڕۆزی پابەندی مەرجەکانی تەندروستی نەبووە و پاشەڕۆی قرتێنەرەکان لەشوێنەکەیدا بینراوەو شوێنەکە مەرجەکانی تەندروستی تێدا نەبووە .
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەکەوە کارگەی شیرینی ڕۆزی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.