هاتووچۆی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: کاتژمێر 2:30 خولهكی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ یهكشهممه، لەسەر شەقامی هەولێر قوشتهپە لەبەردەم کۆلیژی زانست پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان 3 ئۆتۆمبیل وە لەئەنجامی ڕووداوهكهدا 4 پیاده کە قوتابی کۆلیژی زانست بوون و دەپەڕینەوە لەشەقامەکە، بوونە قوربانی و بریندار بوون کەزامی دوانیان قورس بوو.
ڕاشیگهیاندووه: هۆکاری کەوتنەوەی ڕووداوەکە نەوەستانی ئۆتۆمبیلى یارس ی تایبەت بوو بۆ پێشینەی مافی پیادە لەپەرینەوە، بۆیە کاتێک دوو ئۆتۆمبیل لەجۆرەکانی بی ئێم و شۆڤرلێت ی تایبەت وەستان بۆ فەراهەمکردنی ئەم مافە بۆ پیادەکان، ئوتومبێلی یارس لەدواوە بەخێراییەکی زۆرەوە هات و ویستی کە لێیان ڕەت بێت، بەڵام پێی نەکرا و خۆی کێشا بەئوتومبێلە وەستاوەکان وە ئۆتۆمبیلهكانیش بە پیادەکانیان داکێشا لەئەنجامیشدا 4 قوتانی کە دەپەرینەوە باجی سەرەرۆییەکەی شۆفێری یارس یان دا.
هاتووچۆی ههولێر دهشڵێت: تکایە هەمووان پێویستە ئەمە بزانن کەتێپەراندن وزیادکردنی خێرایی لەنزیک شوێنی پەرینەوەی پیادەکان قەدەغەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.