دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 8 -11-2020 له چیای بۆلێ له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، مین به هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سیده‌كان ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییه‌ك به ناوی " عه‌ره‌ب حه‌مه‌دئه‌مین" له‌دایكبووی ساڵی 1955، دانیشتووی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رچه‌می سه‌ر به ناحیه‌ی دیانا، له چیایی بۆڵێ مینی پێدا ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی گه‌ێندراوه‌ته بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران و دواتریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه.
ڕابەر ئەنوەر، .بەرێوەبەری ڕاگەیاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین /هەولێر بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەم شوێنەی ئەو ھاووڵاتیەی لێ بەرمین کەوتوە گێڵگە مینێکی زۆر سەختە وبەرفراوانە.لە پلانی کارکردن دابووە .بەڵام بەهۆی ئه‌م بارودۆخە نەخوازرە کاری تێدا نەکراوە.
گوتیشی: هەرچەندە لەماوەی ڕابردوو پڕۆژەی جۆگەی ئاودێری لەم شوێنەدا لەمین پاکراوەتەوە بەدرێژای پڕۆژەکە کاری پاکسازی مین تێداکراوە.
بەرێوەبەری ڕاگەیاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین ئاماژەی بەوەش کرد لەم ساڵدا لەسنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر .کە سنوری پارێزگای هەولێر دەکرێتەوە ئەوە پێنجەم هاووڵاتیىە بەرمین دەکەوێت.کە بەداخەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.