لە ئەنجامی بۆردومانى فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوند و ئاوایى وناوچە سنوورییەکان، زهرهرو زیانی گهورهی ماددی و گیانی لێكهوتووهتهوه.
مههدی داود، پهیامنێری كوردستان تیڤی له سیدهكان ڕایگهیاند: بەھۆی ھەبوونی بنکەو بارەگاکانی پەکەکە وێڕای زیانە گیانی وماڵییەکان و چۆڵبوونی دەیان گوندی ناوچەکە ، لە بۆردومانی دوو ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ سەرگوندی بێرکم ونزیک ئاوایەکانی گوندی دەراوو زیان بەتۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیشت و ھێلەکانی کارەبای لەنێوان ھەردوو گوندی بێرکم و گوندی دەراوو بچڕاند.
لهم بارهیهوه ئیدریس سەعید بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای سیدەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بۆ جاری دووەم لەو شوێنە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا زیان بە ستوون وھێلەکانی کارەبای نیشتیمانی دەگەیینن، و پچڕانی تۆڕهكانی كارهباش گرفتی گهورهی بۆ گوندنشینان دروستكردووه.
بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای سیدەکان ڕاشیگهیاند: بەھۆی مەترسی بۆردومانەکان و ئالۆزیەکانی ئەو سنوورە تیمەکانی چاککردنەوە ناتوانن وەک پێویست بە ئەرکی خۆیان ھەستن.
گوتیشی: لە ئەگەری چوونی تیمەکانیش بۆ ئەوشوێنانە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە .
شایهنی باسه گوندی بێرکم لە دەڤەری سیدەکان بەھۆی بەردەوامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە لەئێستا دا تەنھا یەک ماڵی تێدا ماوە لەبەرواری ٦-١١-٢٠٢ لەلایەن سوپای تورکیاوە نیو ئەوگوندەو دەوروبەری گوندی دەراوو بەچڕی بۆردومان کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.