له هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی میوانداری برده‌وه
یاریزانانی ئێڤه‌رتۆن له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی نۆزده‌دا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی بێرنارد گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی مان یونایتد هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی ئێڤه‌رتۆن، تا له خوله‌كی بیستوپێنجدا، برونۆ فێرناندێزی پۆرتوگالی گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
پاشان ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دووه‌می مانچسته‌ری له خوله‌كی سیی و دوو هه‌ر به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، له دواساته‌كانی یاریشدا، ئێدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی گۆڵی سێیه‌می ئه‌هریمه‌نی سووری به‌ده‌ستهێنا ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی یاریزانه‌كه بوو به درێسی مان یونایتد كه له دوایین ڕۆژی مێركاتۆی هاوینه‌دا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كرد
به‌م بردنه‌وه‌ش مانچسته‌ریونایتد كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده ده خاڵ، ئێڤه‌رتۆنیش به سێزده خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.