له یاریه‌كه‌ی دوێنێی گه‌ری نۆیه‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆناو ریال بیتس به‌رێوه چوو ، تیایدا یانه كاتالۆنیه‌كه به پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌لام له نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه یاریزانی لاوی بارسێلۆنا ئینسۆ فاتی تووشی پێكان بوو له پشووی نێوان گێمه‌كان له‌گه‌ل لیۆنێل میسی گۆرانكاری پێ كرا ،
دوای یاریه‌كه‌ش ده‌سته‌ی پزیشكانی یانه‌ی بارسێلۆنا له تویته‌ر رایان گه‌یاند كه فاتی له قاچی چه‌پی تووشی گرژی ماسولكه‌كانی بوه‌و له رۆژانی داهاتووش ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه له یاریگاكان راده‌گه‌یه‌ندرێت هه‌رچه‌نده پزیشكه‌كان پییان وایه پێكانه‌كه سووكه به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا یاریزانه‌كه پێویستی به پشوو دان ده‌بێت و له وانه‌یه له چه‌ند یاریه‌كی یانه‌ی بارسلۆنهو هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا دوور بكه‌وێته‌وه .
ده‌سته‌ی پزیشکانی بارسێلۆنا: فاتی دووچاری پێکان بووه و ماوه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگاکان راده‌گه‌یه‌ندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.