یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی ڕیال بێتیسی میوانی برده‌وه
یاریزانانی بارسا له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیستودوودا، عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ یانه كاتالۆنیه‌كه تۆماركرد، له خوله‌كی چلوپێنجیشدا، هێرشبه‌ری پاراگوایی ئه‌نتۆنیۆ سانابریا گۆڵی به‌رامبه‌ری بێتیسی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووه‌م و دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بلاوگڕانا هاته ناو یاریگا، هێڵی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا گوڕوتینی زێتری به‌خۆوه بینی، له ئاكامی ئه‌مه‌و له خوله‌كی چلونۆدا، ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی دووه‌می بارسای تۆماركرد، دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی میواندار هه‌ژماركردو عیسا ماندی جه‌زائیری و به‌رگریكاری بێتیسی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌شدا، لیۆنێل مێسی گۆڵی سێیه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی شه‌ستودوو به‌ده‌ستهێنا، پاشان یاریزان لۆرێنزۆ مۆرۆن سوودی له ده‌رفه‌تێك بینی و گۆڵی دووه‌می بێتیسی له خوله‌كی حه‌فتاوچوار تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، له خوله‌كی ههشتاودووشدا، مێسی گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی یاریش، یاریزان پێدری
بارسای كرده خاوه‌نی گۆڵی پێنجه‌م و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش بارسێلۆنا كه دوو یاری دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده یازده خاڵ، بێتیسیش به دوازده خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.