مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاویكرده‌وه، هیوای خواست په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌ھێزتربن.
مسته‌فا كازمی له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به ھه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كامالا ھاریس كردووه و نووسیوویه‌تی:پیرۆزبایی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ھه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا جۆ بایدن و جێگری سه‌رۆك كامالا ھاریس ده‌كه‌م، ده‌خوازم په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵاتمان به‌ھێزتربن به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌ت له‌سه‌ر رێز و ھه‌ماھه‌نگیی ھاوبه‌ش بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌داكان و پشتیوانی له ئاشتی و ئاسایش و ئۆقره‌یی.
دوێنێ شه‌ممه، میدیاكانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی كاندیدی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا، جۆ بایدن-یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا راگه‌یاند، و به‌مه‌ش بایدن بووه ٤٦ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.