بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی له‌سنوری شارباژێر هاوڵاتیه‌كیان به‌تۆمه‌تی بڕینه‌وه‌ی داری سروشتی ده‌ستگیر كرد
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایگه‌یاندووه كهچەند هاووڵاتیەک لە ئێستادا کەوتونەتە وێزەى دارستانەکان و دارى دارستانەکان ئەبڕن و هەوڵى شێواندنى سروشتى کوردستان ئەدەن بەڵام خۆشبەختانە پۆلیسى دارستان بۆ ڕێگرتن لە تێکدانى سروشت و ژینگەى کوردستان بەردەوامە لە ئاستى مەیدانیدا لە سنورى ( شارباژێڕ) هاووڵاتیەک دەستگیرکرا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه كه لە ئاکامى دەرچوونى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارباژێڕ بۆ سنورى گوندى (هۆمەراخ) توانیان هاووڵاتیەک دەستگیربکەن بە تۆمەتى بڕینەوەى دارى سروشتى کە هەستابوو بە بڕینی چەندین داری سروشتی هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (١) مشارى کارەبایى دا .
هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت كه دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کرایەوە ڕوبەڕوى دادگا دەکرێتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.