سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن ئاشكرای كردووه كه جارید كۆشنه‌ر، زاوا‌و راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ویلایهتهكگرتووهكانی ئه‌مریكا، هه‌وڵ ده‌دات كه تره‌مپ دان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بنێت.
هه‌نگاوه‌كه‌ی كۆشنه‌ر دوای ئه‌وه هات كه میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه جۆبایدن ده‌بێته سه‌رۆكی 46 مینی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی جۆبایدن راگه‌یه‌نرا، دوناڵد تره‌مپ گوتی: پێویسته بایدن په‌له نه‌كات و به‌ساخته بڵێ من سه‌ركه‌وتووم،چونكه پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان دووره له كۆتایی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.