لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، مسته‌فا كازمی كۆبووه‌وه و له میانیدا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه كرا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه كه ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی ٢٠٢٠/١١/٢٩ ده‌ست پێبكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا داوا له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كراوه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه پلانی چۆنییه‌تی رێككاره‌كانی خۆپارێزی ئاماده بكه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بیخه‌نه‌ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به فه‌رمی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به هاتنی گه‌شتیاران ئاراسته‌ی نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق و باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وكه‌دا بڕیاردراوه به خه‌رجكردنی قۆناغی یه‌كه‌می بڕه پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ كڕینی پێكوته‌ی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ پێكوته (GAVI)، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه به‌پێی بڕیاری ژماره ١٠٣ ساڵی ٢٠٢٠ی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی له‌گه‌ڵیاندا واژوو كراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه راسپێردراوه كه پێداچوونه‌وه به پێوه‌ر و بنه‌ماكانی پیشه‌یی بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له تاقیگه ئه‌هلییه‌كانی تایبه‌ت به پشكنینی كۆرۆنا بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.